نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتیانی سڤیل و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه له پارێزگاكانی عێراق ده‌وام ده‌كه‌ن، تاوه‌كو رۆژی 06-06-2020 له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه و پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه "گشت هاووڵاتیانی سڤیل و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، كه له پارێزگاكانی عێراق ده‌وام ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق له كاتژمێر 12:00ی شه‌و 31-05-2020 تاوه‌كو 12:00ی شه‌وی 06-06-2020 راگرتووه، بۆیه پێویسته له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و واده‌یه".
هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێده‌كات له‌و شوێنه‌ی ئێستایان، خۆیان بپارێزن و رێكاری خۆپارێزی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر.