نه‌وا
داواكاری گشتیی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێك هاووڵاتیان ساردبكاته‌وه له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی كۆرۆنا، ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، داواكاری گشتیی سلێمانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له ڕابردوو خێراتره، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن".
داواكاری گشتیی سلێمانی داوای له مامۆستایانی ئایینی، ڕۆشنبیران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كردووه ڕۆڵی ئه‌رێنی ببینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌و ڕۆڵه‌یان بینیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: " داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه كه‌م نه‌كه‌نه‌وه و نه‌بنه هۆكاری لاوازكردنی بڕوا و متمانه‌ی هاووڵاتیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی له دژیان بگرینه‌به‌ر".