رۆژانه‌ هه‌زار و 300 بار كه‌لوپه‌ل له‌ توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كرێت

01/06/2020

نه‌وا
ئه‌مین ته‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاری توركی – عیراقی، رایگه‌یاند كه‌ رۆژانه‌ هه‌زار و 300 بار كه‌لوپه‌ل له‌ توركیاوه‌ بۆ عیراق ده‌گوازنه‌وه‌.
له‌وباره‌وه‌ ئه‌مین ته‌ها له‌ لێدوانێكیدا وتی: "به‌رله‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رۆژانه‌، دوو هه‌زار بار كه‌لوپه‌ل له‌ توركیاوه‌ بۆ عێراق ده‌گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا رۆژانه‌، هه‌زار و 300 بار ره‌وانه‌ ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاری توركی - عیراقی روونی كرده‌وه‌ كه‌لوپه‌له‌كان خۆراك، ده‌رمان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بیناسازی و چنیندا به‌كار ده‌هێندرێن.
راشیگه‌یاند كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری به‌ كه‌رتی بازرگانیی گه‌یاندووه‌ و له‌ داهاتووشدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست و داواكاریی ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: "پێویسته‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان، رۆڵێكی به‌رچاو له‌ پرسی ئاڵوگۆری بازرگانییدا، بگێڕن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group