وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: چوار كه‌سی تر له‌ دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون

01/06/2020

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ دهۆك چوار كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رونیشیكرۆدته‌وه‌، تووشبوه‌كان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و سێ كچی ته‌مه‌ن 15 و 13 و 9 ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و چوار تووشبووه‌ به‌ركه‌وته‌ی تووشبوویه‌كی پێشوون.
تا ئێستا 714 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 420 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group