نه‌وا
ئیدریس سه‌لیم، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی دوای زیاتر له ساڵیك له زیندانكردنی ئازادكرا، دوای ئازاد بوونه‌كه‌شی ڕایگه‌یاند، وه‌ك چۆن به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر ببینێت ئازادیش كراوه و هیچ تۆمه‌تێكیشی له‌سه‌ر نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ئازادبوونه‌كه‌ی ئیدریس سه‌لیم به سایتی رۆژ نیوزی راگه‌یاندووه، ئازاد بوونه‌كه‌ی به بڕیاری دادوه‌ر نه‌بووه و بانگیان كرده و پێیان وتوه، تۆ سه‌ربه‌ستكراویت و ده‌توانی بڕۆیت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتێكدا ئه‌و زیندانی سیاسیی بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تاوانباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و داعشدا زیندانیی كراوه.
له‌باره‌ی تۆمه‌تی ده‌ستگیركردنیشییه‌وه ئه‌ندامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ده‌ڵێت: هیچ تۆمه‌تێكیان پێ نه‌وتووه، ته‌نها تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خستبووه پاڵی كه گوایه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیان ئه‌نجامدابێت، له‌كاتێكدا شتێكی وا نه‌بووه و ئه‌و تۆمه‌ته‌شی ڕه‌تكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه 13 مانگ له هۆڵی 1ی ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر زیندانیی كراوه و نه‌یانگواستووه‌ته‌وه بۆ هیچ زیندانێكی دیكه.
هیواشی خواستووه، به‌كرده‌یی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و بیروڕای جیاواز له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها به دروشم و بانگه‌شه بێت.
ئیدریس سه‌لیم ته‌مه‌نی 60 ساڵه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه به پله‌ی عه‌مید و له 8ی ئایاری 2019 له بازگه‌ی هه‌ولێر-مه‌خمور له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا.