نه‌وا
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، نمره‌ی بڕیار بۆ قۆناغی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11 ئاماده‌یی له پێنج نمره‌وه زیادكراوه بۆ 10 نمره، ده‌شڵێت: خوێندكارانی پۆلی 12 ته‌نها له‌و وانانه تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی یه‌كه‌م تێیاندا ده‌رنه‌چون.
ئالان حه‌مه‌سعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌ت به نوسراوێكی فه‌رمی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات، ورده‌كاریی رێنماییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت په‌سندی كردون له‌سه‌ر فه‌رمانه وه‌زارییه‌كانمان ده‌رده‌چوێنێت.
وتیشی: نمره‌ی بڕیار بۆ قۆناغی چوار-ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له پێنج نمره‌وه ده‌بێته 10 نمره.
سه‌باره‌ت به قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه مافی به‌شداربونیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری وه‌رنه‌گرتوه، ته‌نها له‌و وانانه تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن، كه له وه‌رزی یه‌كه‌م تێیاندا ده‌رنه‌چون.
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی له‌وه‌شكردووه: تاقیكردنه‌وه‌كانیان له مه‌نهه‌جی وه‌رزی دوه‌م ده‌بێت و ته‌نیا له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌بێت كه پێشتر وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندوه و دوای تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌میش، هه‌ر ده‌توانن له 10 نمره‌ی بڕیار سودمه‌ندبن.
له‌باره‌ی وانه‌ی په‌ڕینه‌وه (عبور)، وه‌زیری په‌روه‌رده رونیكرده‌وه كه وه‌ك ساڵانی رابردو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.