نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ته‌نها 200 قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی ورد و هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد له هه‌رێم هه‌ن، ئه‌گه‌ر توشبوانی كۆرۆناش بگه‌نه هه‌زاران كه‌س، ئه‌گه‌ر هه‌یه ناچار بن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كانی دیكه رابگرن و ته‌نها ته‌ركیز له‌سه‌ر كۆرۆنا بێت.
دكتۆر محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، ته‌نها ئه‌و توشبوانه‌ی كۆرۆنا ده‌بینرێن، كه نیشانه‌كانیان له‌سه‌ر دیاره، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشانكراون نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر نا، له رووی زانستییه‌وه گریمانه ده‌كه‌ن له‌ئێستادا زۆر حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن و نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی، له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد و قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی چڕ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 200 قه‌ره‌وێڵه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه زیاتر توشبوی كۆرۆنا پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێریی چڕ بێت "به‌داخه‌وه له‌به‌رچاوی خۆمان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ناتوانین هیچی بۆ بكه‌ین".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه هه‌زاران كه‌س، ئه‌گه‌ر هه‌یه ناچار بن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كانی دیكه رابگرن و ته‌نها ته‌ركیز له‌سه‌ر كۆرۆنا بێت، ئه‌و كاتیش كاره‌سات رووده‌دات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش، كه گوایه چه‌ند رۆژێكه تیمی ته‌ندروستی سه‌ردانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له قه‌زای پێنجوێن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، زانیاریی وردی له‌و باره‌یه‌وه نییه، كه تیمه‌كان رویشتون یان نا، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.