نه‌وا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مه‌راسیمه ئایینیه‌كان و نوێژی به كۆمه‌ڵ به وتاری هه‌ینیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف باسی له‌وه‌كردووه، "ئاماژه‌و پاڵپشت به بڕگه‌ی (11)ی بڕیاری ژماره (38)ی (31/5/2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانی كوردستان، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئاگاداری مامۆستایانی ئایینی قه‌درگران و فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه، له به‌ر پاراستنی گیانی نوێژخوێنان و هاونیشتیمانیان له نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی كوردستان هه‌موو مه‌راسیمه ئایینیه‌كان و نوێژی به كۆمه‌ڵ به وتاری هه‌ینیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، ته‌نیا بانگبێژ بانگ ده‌دات نوێژ له ماڵه‌وه ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای كردووه، مامۆستایانی ئاینی و فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره بن له گونده‌كان له شاره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت له ناوه‌وه‌ی مزگه‌وت، چونكه دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیدارتره له رابردوو خه‌ڵكێكی زۆر توش بووه، به‌داخه‌وه رێژه‌ی تووشبووان له هه‌ڵكشانه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین پابه‌ند بن، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن، بۆ ئاگاداریتان".