وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان تۆمار كران

01/06/2020

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.

ده‌ره‌نجامی نوێ ...

له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوازده‌ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكران، حه‌فت ئافره‌ت و چوار پیاو و كچێكی گه‌نج، نۆ له‌ تووشبووان به‌ركه‌وتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان ھه‌یه‌، یه‌ك تووشبوو له‌ شاری به‌غداد گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، 
شه‌ش تووشبوو دانیشتووی قه‌زای كفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قه‌زای كه‌لار.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی شاری به‌غداد.
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی شاری تكریت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
١ حوزه‌یران ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group