نه‌وا
هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان بكاته ویلایه‌تێكی داگیركراوی خۆی و تا ئاستێكیش ئه‌م مه‌به‌سته‌ی به‌سه‌ر خستووه.
به‌سێ هۆزات هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرات، رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵده‌دات باشور به ته‌واوه‌تی بكاته ویلایه‌تێكی داگیركراوی خۆی و تا ئاستێكیش ئه‌و خواسته‌ی سه‌رخستووه، زیاتر له 20 باره‌گای سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی تورك له باشور هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یان ناوه‌ندی میتی لێیه و له‌هه‌ر ئاستێكدا كاره‌كانی به به‌رفراوانی به‌ڕیوه‌ده‌بات و سه‌ربه‌ستانه ده‌جوڵێته‌وه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا ده‌كه‌نه ئامانج له باشوره‌وه هه‌ڵده‌ستن، شوێنی تایبه‌تیان بۆ دروستكراوه، زۆرێك له بازگه‌كانی پارتی كه نزیكن له مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا، ئه‌ندامانی میت و ئه‌فسه‌ره تایبه‌ته‌كانی توركی لێن، ڕاستی ئه‌مه‌یه كه باشور له‌ژێر داگیركاریی توركدایه.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، جێگیركردنی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له زینی وه‌رتێ، په‌یوه‌ندیی به گه‌مارۆدان و هێرشه‌كانی قه‌ندیله‌وه هه‌یه، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت پارتی دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ بكات و چالاكانه به‌شداریی پاكتاوكردنی په‌كه‌كه بێت، پشتیوانییه سیخوڕییه‌كان و هاوكارییه لۆجستییه‌كانی پارتی به تێركه‌ر نابینێت.
به‌سێ هۆزات راشیگه‌یاند، " پێویسته پارتی و كاربه‌ده‌ستانی باشور نه‌بنه به‌شێك له هێرشه چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، پارتی ناتوانێت ئه‌مه بۆ گه‌ل ڕوون بكاته‌وه، وڵاتپارێزیی گه‌له‌كه‌مان پێشكه‌وتووه، تێده‌گات چی نه‌زانییه، چی خیانه‌ته و چی وڵاتپارێزییه، هیچ پارتێكی كوردی ناتوانێت به‌هێزی دوژمن سیاسه‌ت بكات و له‌سه‌رپێی بمێنێته‌وه، گه‌ل ئه‌و پارته له گۆڕ ده‌نێت".