نه‌وا
سه‌رۆكی پارتی ڕۆژی دیموكراتی كوردی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له‌شكری رۆژ تێكه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بكرێت، چوونكه نابێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌ر حزبێك خاوه‌نی هێزی چه‌كدار بێت.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (ته‌ڤده‌م) و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) كۆفان كه‌نعو سه‌رۆكی پارتی ڕۆژی دیموكراتی كوردی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووین، خوازیاری یه‌كڕیزیی كوردی سووریا‌ن.
وتیشی، وه‌كو حزبێك كه له هاوپه‌یمانی یه‌كێتی حزبه كوردیه‌كان به‌شدارییان كردووه داوا له ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كه‌ن به‌بێ پێش مه‌رج و به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی داهاتوو گه‌لی كورد بخه‌نه پێش چاو.
ئاشكراشیكرد، هێزه‌كانی له‌شكری ڕۆژ ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ن و جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌وان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا نییه، ئێمه سوپای حزبیمان قبوڵ نییه و نامانه‌وێت وه‌كو هه‌رێمی كوردستان هه‌ر حزبێك و هێزی چه‌كداری خۆی هه‌بێت.
ڕوونیشیكرده‌وه، ڕێزمان بۆ هێزه‌كانی ڕۆژ هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان ده‌بێت ببنه به‌شێك له هێزی سه‌ربازی ئێستا له كوردستانی سوریا و تێكه‌ڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ببن، چونكه هێزێكی چه‌كدار جگه له‌م هێزه له كوردستانی سوریا بوونی نییه، به‌و چه‌شنه‌ی كه هێزی عه‌ره‌ب و ئاشووری و ئه‌رمه‌نیش له‌ژێر چه‌تری هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.