17 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر راگەیەندرا

01/06/2020

نەوا
درەنگانی شەوی دووشەممە 1-6-2020 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان 17 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 16 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، 12 پیاو و چوار ئافرەت، هەموویان نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە".
ئەوەش رونكراوەتەوە، كە یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، یەكێكی دیكە دانیشتووی قەزای پێنجوێنە، 14 تووشبوەكەی دیكەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین
پێشتریش وەزارەتەكە حاڵەتێكی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند، كە ئافرەتێكی تەمەن 49 ساڵە و نیشانەی نەخۆشیەكەی هەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری هەولێریشە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group