لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

02/06/2020

نەوا
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و رێككارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە تاوتوێدەكەن.
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتیی كۆبونەوەكە دەكات و هەریەك لە وەزیری تەندروستی و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئامادە دەبن.
بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بكرێت، لەكاتێكدا لە ئێوارەی دوێنێوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامن و لە 24 كاتژمێری رابردوودا 35 حاڵەتی نوێ تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group