توشبویەكی كۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

02/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی توشبویەكی كۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر راگەیاند، كە پیاوێكی تەمەن 51 ساڵە و دانیشتوی بنەسڵاوەیە.
 
دەقی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان
 
تووشبوێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
 
تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.
 
وەزارەتی تەندروستی 
١ حوزەیران ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group