قائیمقامی دەربەندیخان: ئەمڕۆ كۆدەبینەوە و وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەینەوە

02/06/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
شەوی رابردو دژی كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ، كاسبكاران و بەشێك لە هاووڵاتیانی قەزای دەربەندیخان گردبونەوە و قائیمقامی قەزاكەش دەڵێت: "چارەسەرێكی مامناوەند دەدۆزینەوە و ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی كۆدەبینەوە".
ناسیح حەسەن قائیمقامی دەربەندیخان لە لێدوانێكیدا بۆ رادیوا نەوا وتی: "ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی كۆدەبینەوە و هەروەها لەگەڵ سەروی خۆمان پرسەكە تاوتوێ دەكەین، بەو مەبەستەی ئاسانكاری بۆ كاسبكاران بكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵدەدرێت چارەسەرێكی مامناوەند دابنرێت، چونكە شەویش بەڵێنیان پێدراوە كە ئاسانكاریان بۆ بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group