قائیمقامی قەڵادزێ: ژیان لە قەزاكە ئاساییە و بڕیارێك دەدەین خەڵك زەرەرمەند نەبێت

02/06/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
شەوی رابردو دژی كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ، كاسبكاران و بەشێك لە هاووڵاتیانی قەزای قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی راپەرین گردبونەوە و قائیمقامی قەزاكەش دەڵێت: "تەنها سنورەكانمان توند كردوە و ژیان لێرە ئاساییە".
بەكر بایز قائیمقامی قەڵادزێ لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ نەوا وتی: "ئێمە لەگەڵ داواكاریی خەڵكین و كۆبونەوە دەكەین و بڕیارێكی وا دەدەین، كە خەڵك زەرەرمەند نەبێت و رێككارەكانیش جێبەجێ بكەین".
وتیشی: "وەك قەڵادزێ تەنها سنورمان لەگەڵ رانیە و شوێنەكانی دیكە توند كردوە و ژیان لێرە ئاساییە".
شەوی رابردوو بەشێك لە هاونیشتمانییان و كاسبكاران لە قەزاكانی دەربەندیخان و رانیە و قەڵادزێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواكار بوون رێككارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ ئاسانتر بكرێت و رێگەیان پێبدرێت كار و كاسبی خۆیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group