لە سلێمانی هە‌ڵمە‌تی لابردنی تاسە‌ی نایاسایی دەستیپێكرد

02/06/2020

نەوا
بە‌شی زیادە‌ڕەویی شارە‌وانی سلێمانی هە‌ڵمە‌تی لابردنی تاسە‌ی نایاسایی دەستپێكرد.
سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بە‌شی زیادە‌ڕە‌ویی شارەوانی، بە‌هاوكاری بە‌شی ئامێرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی، لە‌گە‌رە‌كی سێتوان، هە‌ستان بە‌لابردنی ئە‌و تاسانە‌ی كە ‌هاووڵاتیان دروستیان كردبو بە‌شێوە‌یە‌كی نادروست، كە ‌زیانی بە ‌ئۆتۆمبیل دە‌گە‌یاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژانە‌ بە‌شێك لە ‌هاووڵاتیان پە‌یوە‌ندییان بە ‌بە‌شی زیادە‌رە‌وی دە‌كرد و داوایان دە‌كرد ‌ئە‌وتاسانە‌ لاببرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group