رێگە بە رادیۆ نەوا نەدرا روماڵی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بكات

02/06/2020

نەوا- سەعید عەبدوڵڵا- هەولێر
بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی تەندروستی و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە راگەیاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ، وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی كۆبوونەوە و رێگە بە رادیۆ نەوا نەدرا روماڵی كۆبونەوەكە بكات.
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەكە بەڕێوەچوو، بەڵام بەبیانوی نەبوونی هەماهەنگی، ڕێگەیان بە پەیامنێری بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن نەدا رووماڵی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بكەن، لەنێویشیاندا رادیۆی نەوا.
ئەو كۆبونەوەیەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە تەواوی هەرێم كوردستان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیش، تائێستا 745 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 8 كەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 422 نەخۆش چاكبونەتەوە، ئێستا 315 توشبو لەژێر چاودێری تەندروستیدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group