دوو توشبوی كۆرۆنا لە دهۆك چاكبونەوە

02/06/2020

نەوا
تەندروستیی دهۆك چاكبونەوەی دوو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و لە ئێستادا 18 توشبوی ڤایرۆسەكە لەو پارێزگایە لە نەخۆشخانە ماون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، دوو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بە تەواوەتی چاكبونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هەردو نەخۆشەكە دانیشتوی قەزای ئاكرێن.
بەپێی ئامارەكان، لە كۆی 39 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای دهۆك، 21 كەس چاكبونەتەوە و لە ئێستادا 18 توشبو لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group