لە ئێستاشدا 233 توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی لەژیر چاودێریی پزیشكیدان

02/06/2020

نەوا
لە پارێزگای سلێمانی 12 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، چاكبونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت، لە ئێستاشدا 233 كەس لەژیر چاودێریی پزیشكیدان.
لەوبارەیەوە دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكردوە، 12 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دوای وەرگرتنی چارەسەر و مانەوەیان لە نەخۆشخانە، چاكبونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی 402 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 163 كەس چاكبونەتەوە و شەش كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا 233 كەس لەژیر چاودێریی پزیشكیدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group