سلێمانی.. نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا

02/06/2020

نەوا
لە سلێمانی، نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار لەنێوان 4 هەزار دینار بۆ 4 هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "بە گوێرەی نرخی گازوایل، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە 32 دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا، كە بە تێكڕایی مۆلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 120 بۆ 135 كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 4 هەزار بۆ 4 هەزار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە".
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە: "هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن‌ و پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدەدا تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group