وەزارەتی تەندروستی: تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

02/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە قەزای كفری گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە، ژنێكی تەمەن 63 ساڵە.

دەقی راگەیەنراوەكە

تووشبوێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...

تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای كفری گەڕەكی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group