عیراق بەرزترین ژمارەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنای تۆمار كرد

02/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، 519 حاڵەتی تووشبوون و 20 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆمار كراوە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە كۆی ئەو 519 حاڵەتە نوێیە تەنها لە بەغدا 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 35 حاڵەتیش لە هەرێمی كوردستانن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 233 تووشبوو چاكبوونەوە و 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا حەوت هەزار و 378 حاڵەتی تووشبوون لە سەرتاسەری وڵاتەكە تۆمار كراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 508 كەس چاكبوونەتەوە و 235 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group