نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كفری چوار حاڵەت و لە كەلاریش دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵ و دوو پیاو تەمەن ٦٤ و ٢٣ ساڵ، منداڵێك تەمەن ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠