نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی نوێی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 35 كەسی دیكەی لە سلێمانی توشی ڤایرۆسەكە بون.
شەوی سێشەممە 2-6-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 35 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە 21 پیاو و 10 ئافرەت و چوار منداڵن.
ئەوەش رونكراوەتەوە، 11 تووشبوویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، 24ەكەی دیكەشیان نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، 29 توشبویان دانیشتووی ناوشاری سلێمانین، تووشبوویەكیان دانیشتووی پیرەمەگرونە، یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەتە، یەكێكی دیكەیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، هەروەك لە هەردوو قەزای كەلار و پێنجوێنیش یەكی یەك حاڵەتی نوێیان هەیە، یەك تووشبووی تریشیان دانیشتووی پارێزگای ئەنبارە.