لە هەولێر پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

02/06/2020

نەوا
شەوی سێشەممە 2-6-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی نوێی توشبوانی پەتای كۆرۆنای بەمشێوەیە بڵاوكردەوە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن 50 و 21 ساڵ و كچێكی تەمەن 18 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 13 و 9 ساڵ، هەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
2ی حوزەیران 2020


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group