وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

02/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی چوار كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگەیاند.
درەنگانی شەوی سێشەممە 2-6-2020 وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە چوار توشبوی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 گیانیانلەدەستدا، كە سێ پیاو و ئافرەتێكن.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، پیاوەكان تەمەنیان 75 و 58 و 52 ساڵان بوە و ئافرەتەكەش تەمەنی 70 ساڵ بوە، دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، سێ لە كۆچكردوەكان دانیشتوی ناوشاری سلێمانی بون و ئەوی دیكەشیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group