نه‌وا
به‌هۆی به‌شداریكردن له نان خواردنێكی به‌كۆمه‌ڵ، 33 كه‌س له دهۆك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان، 33 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانكراون، كه 12 پیاو و 15 ئافره‌ت و شه‌ش منداڵن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی، هه‌موو توشبوه‌كان به‌ركه‌وتوی توشبویه‌كی پێشون و له به‌شداربوانی داوه‌تێكی نان خواردنن، سه‌رجه‌میشیان دانیشتوی ناو شاری دهۆكن.