نه‌وا
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر حه‌وت قائیمقامه‌كه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك، داوا كراوه ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بۆ هاووڵاتیان و كاسبكاران كراون، له پارێزگای دهۆكیش بكرێن.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌هوه‌ر عه‌لی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی دهۆك رایگه‌یاند، هه‌ر حه‌وت قائیمقامه‌كه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆبونه‌ته‌وه و باسیان له میكانیزمی ئاسانكارییه‌كان كرد بۆ هاووڵاتیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان كردوه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكرێت و ئه‌و بڕیارانه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی دراون، له دهۆكیش بدرێن.
وتیشی "ئه‌مڕۆ ژوری ئۆپه‌راسیونی پارێزگای دهۆك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی ئاسانكارییه‌كان ده‌دات".
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، له پارێزگای دهۆك هاوشێوه‌ی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ژێر رێوشوێنی ته‌ندروستیی تونددا هه‌ڵده‌گیرێت.
دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبو به ڤایرۆسی كۆر‌ونا له هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 31-5-2020 وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم ده‌ركرد، دوێنێش به‌هۆی گوشار و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی بڕیاریان دا له ژێر رێوشوێنی ته‌ندروستیی تونددا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگرن.