نه‌وا
له پاش روداوه‌كانی دوێنێی هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی زه‌بروزه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات دژی رۆژنامه‌نوسان، داواش ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ره‌فتاری ئه‌و هێزانه به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانیدا.
دوێنێ له ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژ به رێككاره‌كانی خۆپارێزی حكومه‌ت ئه‌نجامدرا، گه‌وره‌ترینیان خۆپیشاندانی كاسبكارانی ناوشاری سلێمانی بو، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به زه‌بری هێزو بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ، ته‌قه‌كردن، بڵاوه‌یان پێكرا.
له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانه‌وه، سه‌نته‌ری میترۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، تیمێكی كه‌ناڵی سپێده (یادگار حاجی و ئاریان به‌كر)، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له‌وباره‌یه‌وه یادگار حاجی به سه‌نته‌ری میترۆی وتوه "ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش پێی وتین (ئه‌گه‌ر دور نه‌كه‌ونه‌وه قۆنه‌ره ده‌كه‌مه ده‌متان). سوكایه‌تی زۆرمان پێكرا، ئینجا ئێمه‌یان برد بۆ ئاسایشی سلێمانی و پاش سێ كاتژمێر ئازادكراین".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوسه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، كه ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌ر كامێراكه‌یاندا گرتوه، گرته‌كانیان كوژاندوه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، بۆ چه‌ند جارێك هێزی چه‌كدار و به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر تیمه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئار تی، هێزێكی ئه‌منی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی تیمێكیان.
له كاتێكدا ئیحسان سابیر په‌یامنێری ئێن ئار تی له په‌خشی راسته‌وخۆدا بوو چه‌ند جارێك هێزه ئه‌منییه‌كان داوای لێده‌كه‌ن دوربكه‌ونه‌وه له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه و چه‌ند جارێك له ناو په‌خشی راسته‌وخۆدا رێگری لێده‌كه‌ن.
ئیحسان به سه‌نته‌ری میترۆی وتوه "پاش ئه‌وه‌ی زانییان وێنه‌گره‌كه‌م محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له په‌خشی راسته‌وخۆ نه‌ما، به داری كاره‌بایی و بۆكس په‌لاماریانداین".
هه‌روه‌ها تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و كۆپییه‌كی بۆ میترۆ نێردراوه و تێیدا هاتوه "دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت به‌ده‌ر له یاسا‌و رێنماییه‌كان، رێگه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری و رووماڵی كۆبونه‌وه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی حكومه‌تمان لێده‌گرن".
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسله‌وه‌ده‌كات "له درێژه‌ی ئه‌و رێگرییانه‌ش له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی میدیای كرا كه روماڵی كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ڕی "سبه‌ی" بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیار نامیق په‌یامنێری (سبه‌ی) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه داری كاره‌بایی به‌رامبه‌ری به‌كارهێنراوه و برینداركراوه، هه‌ر له‌وكاته‌دا ئارام شه‌هاب كامێرامانی (سبه‌ی) بۆ پاراستنی گیانی خۆی هه‌وڵی دوركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌دات له شوێنی ئاڵۆزییه‌كه، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و بریندار ده‌كرێت.
پاشان ئه‌و تیمه ده‌گه‌یه‌نرینه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، میترۆ په‌یوه‌ندی به بڕیار نامیق-ه‌وه كرد و پێیڕاگه‌یاندون "ته‌ندروستییان جێگیره و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه".
سه‌نته‌ری میترۆ له كاتێكدا ئیدانه‌ی زه‌بروزه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، داواش له پارێزگاری سلێمانی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ره‌فتاری ئه‌و هێزانه به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا. چونكه ئازادی روماڵكردن و ئاماده‌بووانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به یاسا پارێزراوه ده‌بێت پارێزه‌رانی یاسا تیمه رۆژنامه‌نوسییه‌كان بپارێزن نه‌ك ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان دابنێن.
هه‌روه‌ها داوا له پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و جیاكارییه بكات، كه به‌رانبه‌ر كه‌ناڵی په‌یام و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه ئه‌نجام ده‌درێن، كه پێچه‌وانه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌رین.