نه‌وا
19 كه‌سی دیكه له پارێزگای دهۆك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییش هۆكاری توشبونیان بۆ داوه‌تی نان خواردنه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ده‌ره‌نجامی نوێی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 19 كه‌سی دیكه له پارێزگای دهۆك توشی په‌تاكه بون، كه هه‌شت پیاو و هه‌شت ئافره‌ت و سێ منداڵ.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، هه‌مویان به‌ركه‌وتوی توشبویه‌كی پێشون له كاتی به‌شداربونیان له داوه‌تێكی نان خواردن و دانیشتوی ناوشاری دهۆكن.