نه‌وا
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گۆڕى 6.3 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر له سه‌ر سنوره‌كانى عیراق – ئێرانى دا، له پارێزگاكانى به‌غدا و دیاله و چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان هه‌ستیپێكرا.
ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى و بایه‌لۆجى ئه‌ڵمانى "GFZ" بڵاویكردوه‌ته‌وه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گۆڕى 6.3 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر له ناوچه سنوریه‌كانى عیراق – ئێرانى داوه، بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایى 10 كیلۆمه‌تردا بوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌زانیى جیهانى ئاشرایكردوه، بومه‌له‌رزه‌كه ناوه‌نده‌كه‌ى پارێزگاى ئیلامى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خۆرئاوای ئێران بوه، كه 164 كیلۆمه‌تر له به‌غداى پایته‌ختى عیراقه‌وه دوره.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانى به‌غدا و دیاله به‌گوڕى 4.9 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر هه‌ستى پێكراوه.
به‌پێى زانیاریى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقیش، هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانى "قه‌زانیه، مه‌نده‌لى، میقدادیه و قه‌زاى خاڵس" و چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.