وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: نەخۆشخانەكان لە لێواری پڕبووندان

03/06/2020

نەوا
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی باس لەوەدەكات نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبوانی كۆرۆنا لە لێواری پڕبووندان.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، سەردانی سەنتەری كۆرۆنا لە سەرچناری كردووە و بۆی دەركەوتووە لەوێ تووشبوانی نوێی بینیوە كە سەرەیان گرتبوو بۆ پڕكردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بكرێن، كە هەموو جۆرە رەگەز و تەمەنێكیان تێدابووە.
باسی لەوەشكردووە، لەوێ خێزانێكی بینیوە كە سەرجەمیان تووشی كۆرۆنابوون و باسیان لەوەكردووە، كە دایك و باوكیان بەتەمەنن و لە ماڵەوە دۆخیان خراپە و تووشی تەنگە نەفەسی بوون.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، نەخۆشخانەكان لە لێواری پڕبووندان.
لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رووی لە هەڵكشان كرد و بەدەیان حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراون كە زۆرینەیان نیشانەكانی نەخۆشیەكەیان هەیە.

دەقی نوسینەكە:
چیم دی ئێستا لە سەنتەری كۆرۆنا لە سەرچنار:

۱. كۆمەڵێك پزیشك و كارمەند و ئیداری و كارگێری و كارگوزار كە ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە هەندێكیان رازی نەبوون لە وێنەكەدا بن.

۲. تووشبووانی نوێ سەرەیان گرتبوو بۆ پركردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بكرێن كە هەموو جۆرە تەمەنێك و رەگەزێكی تیابوو سەرەرای ئەوەی ٤ پزیشك خەریك بوون یەكێكیان لەبەر دراگاكە سیان لە ژوورەوە .

۳. خێزانێك هاتنە لام لەناو حەوشەی نەخۆشخانەكە ووتی دكتۆر گیان من خۆم و مێردەكەم و ۲ مناڵەكەم نەتیجەكەمان دەرچووە هەڵگرین ٫ وتم بەداخەوە بەس سوپاس بۆ خوا كە تەندروستیتان باشە٫ ووتی دكتۆر گیان خەمی خۆمانم نیە دایك و باوكم بەتەمەنن و لە ماڵەوە وەزعیان خراپە و تەنگە نەفەسەن فریایان كەون ٫ لەویا كاك ئازاد بەرێوبەری كارگێری ووتی قسەم لەگەڵ كردوون تۆزێكیكە اسعاف ئەروات ئەیانهێنێت
پێم خۆشبوو ئەو خێزانە خۆیان ئەم قسانە بكەن بەس رازی نەبوون تەنانەت وێنەشیان بگرم.

٤. نەخۆشخانەكان لە لێوای پربووندایە.

#من تەنها بۆ چاوپێكەوتنێك لەوێبووم .
#پاڵەوانی راستەقینە ئەوانەن كە لەوێن نەك ئێمە كە لەسەر شاشەین من تەنها شانازیەكانی ئەوان دەگوازمەوە .

ئەمە جگە لە نەخۆشخانەی #شەهید دكتۆر ئاسۆ و #كلینیكی علی ناجی و #كەرەنتینەكان و ئەو #هۆتێلەش كە تایبەت كراوە بە تووش بووانی كۆرۆنا كە ئەوانیش هەر یەكەیان داستانێكیان تیا تۆماركراوە و بەردەوامیشە٫ پرە لە پاڵەوانەكانی ئەم جەنگە.

#تكایە #تكایە #تكایە #پابەندبن

هەموو وێنەكان بە پرسی نەخۆش و كەسوكاریان گرتوومە .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group