ئەوقاف لە بارەی كردنەوەی مزگەوتەكانەوە چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە

03/06/2020

نەوا
ئەوقافی هەولێر بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان چەند رێنماییەكی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی لە سنوری پارێزگاكە كردووە، لەوانە دەبێت سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن و لەماڵەوە دەستوێژ بگرن.
دەقی رێنماییەكان..

بۆ/ سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەڕێز لە      سنووری ئەوقافی پارێزگای هەولێر
بابەت / ڕێنمایی تایبەت بە كردنەوەی     مزگەوتەكان 
١- كردنەوەی مزگەوتەكان تەنها بۆ نوێژە فەرزەكان لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو كاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە 
٢- سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن 
٣- سەرجەم نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و WC مزگەوتەكان داخراو بن 
٤- نوێژخوێنان بەرمالی تایبەت بە خۆیان پێ بێت 
٥- نێوان نوێژ خوێنان لە ١ م كە متر نەبێت 
٦- منداڵ و نەخۆش ئاگاداربكرێنەوە لە ماڵەكانیان نوێژ بكەن 
٧- ڕۆژانە تعقیمی دەرگاو شوێنی بەركەوتنی هاووڵاتیان بكرێت لە مزگەوتەكان 
٨- ماوەی نوێژ و وتاری هەینی لە ١٠ خولەك تێپەر نەكات 
٩- سەلەی زبڵی تایبەت بە كۆكردنەوە و فرێدانی دەمامك و دەستكێشی بەكارهاتوو
١٠-تا بكرێت بەكارهینانی حەوشەی مزگەوت بۆ نوێژەكان 
١١- بەكارهێنانی هەواگۆر لە مزگەوتەكان و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكانی مزگەوت كە كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان 
١٢- هتد.......

تێبینی : 
- داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین كە بە خۆیان دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن ، بە تایبەتی لە ووتاری نوێژی هەینی ، تاوەكو نوێژخوێنان چاویان لێ بكەن 
- بەپێچەوانەوە هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت دووبارە دادەخرێتەوە 

ڕاگەیاندنی 
ئەوقافی پارێزگای هەولێر 
٢٠٢٠/٦/٣


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group