رۆژهەڵاتی كوردستان.. مانگی رابردوو 40 كۆڵبەر بوونە قوربانی

03/06/2020

نەوا
بەپێی ئامارێك مانگی رابردوو هێزە ئەمنیەكانی ئێران 40 كۆڵبەر و كاسبكاری كوردیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كردۆتە ئامانج.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، مانگی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران 16 كۆڵبەر كوژراون و 24 كۆڵبەریش برینداربوون.
هەربەگوێرەی ئاماری ئەو ناوەندە لە مانگی ئایاردا 12 چالاكوانی كوردیش لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستبەسەركراون، كە سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگاكانی ورمێ و سنەن.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مانگی رابردوودا لانیكەم شەش كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووەو كەتەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 47 ساڵدا بووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group