وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر دوو تووشبووی نوێ تۆمار كران

03/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە هەولێر دوو كەسی تر تووشی كۆرۆنابوون كە هەر دووكیان نیشانەكانی نەخۆشیەكەیان هەیە.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٧٥ و ٢٧ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.
دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوە لە پارێزگای ھەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group