نەوا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراون.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدسادق.
یەك دانیشتووی شاری كەركوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
3 حوزەیران 2020