راپەڕین.. دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

03/06/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە راپەڕین تۆماركراون، كە ژن و مێردێكن و نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، خێزانێكی ژن و مێردن كە پیاوێكی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٣٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group