نه‌وا
پزیشكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین هۆشداری ده‌ده‌نه حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو 7-6-2020 موچه‌ی مانگی شوبات وه‌رنه‌گرن، ده‌وام راده‌گرن.
پزیشكه‌كانی ئه‌و شارانه په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نن، 6ی ئایاری رابردو سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی موچه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵی كارمه‌ند و پزیشكان، به‌ڵام به‌رده‌وامییانداوه به ده‌وام و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان. ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو موچه‌ی مانگی شوبات وه‌رنه‌گرن ته‌واوی نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان به شوێنه فریاگوزاری و سارده‌كانیشه‌وه چۆڵده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له موچه و شایسته داراییه‌كانیاندا توندترین هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و هۆشیاری ده‌ده‌نه حكومه‌ت كه ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره راستییه‌كانی نه‌بات و له جێی ئه‌وه هه‌وڵی چاكسازی راسته‌قینه بدات و موچه‌ی بندیواره‌كان ببڕێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی.