د.سەباح هەورامی: كەسێكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

04/06/2020

نەوا
توشبویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانيلەدەستدا.
لەوبارەیەوە دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك رایگەیاند، توشبویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستداوە.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، كۆچكردو تەمەنی 53 ساڵە و دانیشتووی نێو شاری سلێمانییە.
بەگوێرەی داتا فەرمییەكان، تائێستا 905 توشبوی پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە. لەو ژمارەیە 15 گیانلەدەستدان هەبوە، 441 چاكبونەوەش تۆماركراوە، 449 توشبوی دیكەش لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ماونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group