نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گیانله‌ده‌ستدانی دوو توشبوی په‌تای كۆرۆنای راگه‌یاند.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوو پیاوی توشبوی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19، كه ته‌مه‌نیان 51 و 85 ساڵان بوه و دانیشتووی شاری سلێمانی بون، له نه‌خۆشخانه گیانیانله‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌ته‌كه وێڕای راگه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوان، هیواداریشه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن.