150 هەزار دەمامك لە هەولێر دابەشكران

04/06/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی و بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش، ئەمڕۆ 4-6-2020 لە شاری هەولێر 150 هەزار دەمامك دابەشكرا.
لە مەراسیمی دابەشكردنەكەدا، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر وتی "ئەم هەڵمەتە بۆئەوەیە هاووڵاتیان هانبدەین تا بتوانن خۆیان بپارێزن بە بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش. لەسەرەتادا ئێمە وەك ئیدارەی هەولێر بۆ سەرجەم قەزا و ناحیەكان دەستمانپێكردوە و 150 هەزار دەمامك دابەش دەكرێن و دوای ئەوە پێویستە هاووڵاتیان خۆیان وەك نەریتێك رابهێنن تا ئەو ڤایرۆسە مەترسییەكانی كۆتایی دێت، خۆیان بپارێزن و خۆیشیان كەرەستەكانی خۆپارێزی دابین بكەن".
هەروەها باسی لەوەشكرد، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ سنوری پارێزگای هەولێر 150 هەزار دەمامكی دیكەی دابینكردوە تا بەسەر هێزەكانی وەزارەتەكەدا دابەش بكرێت.
بەپێی قسەكانی فرسەت سۆفی ئەو دەمامكانەی دابەشكراون، لەكۆمپانیایەكی خۆماڵی كڕدراون، كە لەشاری هەولێر بەرهەمی هێناوە. وتیشی "ئێستا نرخی هەر سێتێك دەمامك بە 10 هەزار دینارە و رێگەنادەین ئەو نرخە بەرزببێتەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group