دوو كارمەندی تەندروستی لە راپەڕین توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

04/06/2020

نەوا
پێنج توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین تۆماركرا، كە دوو كەسیان ستافی تەندروستیین.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و توشبوان، پێنج  توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانكراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە توشبوەكان دووانیان ئافرەتن، یەكێكیان تەمەنی 70ساڵە و دانیشتوی گەڕەكی چۆمانی شارۆچكەی چوارقوڕنەیە، ئافرەتەكەی دیكەش تەمەنی 47 ساڵەو دانیشتوی گەڕەكی راپەڕینی رانیەیە.
هەروەها دوو منداڵی تەمەن 11 و 5 ساڵانی دانیشتوی گەڕەكی نەورۆزی رانیە توشبون و منداڵی توشبوەكانی دوێنێن، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵیش، كە دانیشتوی گەڕەكی ماردینی رانیەیە، بە هەمان شێوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.
وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە دوو لەو نەخۆشانە ستافی كەرتی تەندروستیین.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group