نه‌وا
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێك له پارێزگای كه‌ركوك دژی رێكخراوی داعش ده‌ستپێكراوه‌و تا ئێستا نزیكه‌ی 700كم له نێوان هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین له تیرۆر پاككراوه‌ته‌وه.
فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربییه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئانادۆڵ وتویه‌تی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه خێراتر و كاریگه‌رتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌ڕێوه‌چوو".
حه‌ربییه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زیاتر له ناوچه شاخاوی و گونده‌واره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتی: "نزیكه‌ی 700 كم له ناوچه‌ی نێوان كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه".
سه‌عد حه‌ربییه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان لانییه له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه كوژراون و له كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌توانن ژماره‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد چه‌كدارانی داعش-یان له ناوچه‌ی چه‌می چای له باشوری شاری كه‌ركوك كوشتووه و راشیگه‌یاند له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆمبێك كه له كه‌ناری رێگادا چێندرابوو ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا 10 سه‌رباز برینداربوون.