كاره‌بای سلێمانی: هه‌ركه‌س قه‌رزى كاره‌با بهێنێت له‌ رێژه‌یه‌كى خۆش ده‌بین

04/06/2020

نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، هه‌ركه‌س تا رۆژی 15-6-2020 ئه‌و قه‌رزى كاره‌بایه‌ى لایه‌تى بیداته‌وه‌، ئه‌وا له‌ 15%ى قه‌رزه‌كه‌ خۆشده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، به‌ پشت به‌ستن به‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (چوارشه‌ممه‌)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گشت هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگانی، كشتوكاڵی) ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ تا 15ی ئه‌م مانگه‌ قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێخۆشبونیان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌، گشت هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سود له‌و هه‌له‌ وه‌ربگرن و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group