نه‌وا
ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، به داوای چاكسازی و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی رونه‌وه چوینه‌ته حكومه‌ت، ده‌شڵێت: "پێویسته فشار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه‌و بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه چووه‌ته ناو ئه‌م حكومه‌ته‌وه داوای چاكسازی كردووه و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی روونمان هه‌یه و موافه‌قه‌تیش له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌مان كراوه له ناو حكومه‌تدا، له‌م كاته‌شدا كه قه‌یران هه‌یه فرسه‌تێكی باشه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان و جگه له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و دروشمه‌ی هه‌ڵمانگرتووه ناچینه ژێر باری هیچ شتێكی تر".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه سه‌خته داراییه‌دا جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی گۆڕان سه‌خت نییه؟ جه‌مال حاجی محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "قورسه، به‌ڵام ده‌بێت فشار بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه چوار وه‌زیرمان هه‌یه كه شه‌و و رۆژ له خزمه‌تی خه‌ڵكدان، كۆی حكومه‌تیش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ چاكسازی و چه‌ند جارێك ته‌ئكیدیان له پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ئێمه‌ش كردوه‌ته‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وتووه: "تیمی حكومه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كێتی و پارتی كۆبووه‌ته‌وه، هۆكاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت پێداچونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین به‌م حكومه‌ته‌دا و به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ش بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".