نه‌وا
مامۆستایه‌كی زانكۆ جه‌ختده‌كاته‌وه كه‌سێك نییه پێشه‌وایی خه‌ڵكی كوردستان بكات و خه‌ڵكیش متمانه‌یان به هێزه سیاسییه‌كان نه‌ماوه.
له به‌رنامه‌ی "ئاراسته"ی رادیۆ نه‌وادا، عه‌زیز ره‌ئوف نوسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ له‌باره‌ى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك ئاماژه‌ى به بێ متمانه‌یى خه‌ڵك به حكومه‌ت و حزبه‌كان كرد و وتى "به‌بڕواى من حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستاندا كه‌وتو و شكستخواردوه، به‌ڵام كه‌سێك نییه پێشه‌وایى خه‌ڵكى كوردستان بكات و خه‌ڵكیش متمانه‌یان به هێزه سیاسییه‌كان نه‌ماوه".
له‌باره‌ى جێگره‌وه‌ى حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش وتى "به‌دیل نییه و به‌دیل خه‌ڵكى كوردستانه و له‌كاتى توڕه‌ییدا به‌دیل دروست نابێت، توڕه‌بون خۆى به‌دیله، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكى كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتربن، كه بازرگانێك و گۆڕانخوازێك و ئیسلامییه‌ك و كێ و كێ سوارى شه‌پۆلى ناڕه‌زاییه‌كانیان بێت".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.حسامه‌دین گلى مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌پێچه‌وانه‌وه پێیوابو زانسته سیاسییه‌كان له‌روانگه‌ى شكستخواردنه‌وه ته‌ماشاى حوكمڕانى ناكات.
له‌باره‌ى هۆكارى ناڕه‌زاییه‌كانیش ئاماژه‌ى به "نه‌بوونى متمانه‌ى خه‌ڵك به حكومه‌ت و نه‌بوونى یه‌كگرتوویى له ئه‌داى كار له‌ناو حكومه‌تدا كرد".
هه‌روه‌ها وتی "ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كانى حكومه‌ت فراوانتر و هه‌مه‌جۆربن و خێراتربن، پێش ئه‌وه‌ى كێشه روبدات پێشبینى بكه‌ن و چاره‌سه‌رى بكه‌ن نه‌ك دواى دروستبون و گه‌وره‌بونى".