هەرێمی كوردستان.. ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا هەزار كەسی تێپەڕاند

05/06/2020

نەوا
بە تۆماركردنی 105 حاڵەتی نوێی تووشبون، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە سەرووی هەزار كەس.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 105 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، كە 77 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.
بەوەش ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بووەتە هەزار و 15 كەس و لەو ژمارەیە 16 كەس گیانیان لەدەستداوە و 444 كەس چاكبوونەوە و لە ئێستادا 555 كەس لە ژێر چاودێریدان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group