دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیركران

05/06/2020

نەوا
دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی توركیاوە، پارێزبەندی و ئەندامێتی لە لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە و موسا فارسیۆگوڵار ، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە وەرگیرایەوە ئەو دوو پەرلەمانتارە كوردە دەستگیركران.
رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی توركیا، پارێزبەندی و ئەندامێتی لە هەریەكە لە لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە، موسا فارسیۆگوڵار، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپەو ئەنیس بەربەرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری(جەهەپە) كە ئۆپۆسیۆنی سەرەكی وڵاتە، وەرگرتەوە.
دوای وەرگرتنەوەی ئەندامێتی و پارێزبەندی، لێیان ئەو دو پەرلەمانتارە بە جیا دەستگیركران كە بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، داواكاری گشتیی ئامەد، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەردو پەرلەمانتارەكە دەركردوە.
لابردنی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارانە و لە ئەندام خستنیان، بە بیانوی ئەوەیە، گوایە ئەو تۆمەتانەی لەسەریان بوە پشتڕاستكراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group