نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، دوو پیاوی تەمەن 64 و 56 ساڵ دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
دوو كەسێكی دیكەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٤ و ٥٦ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٥ حوزەیران ٢٠٢٠